رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە خانوویەکی گەڕەکی فەرمانبەرانی شارەکە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە.
بەرگریی شارستانی ئەمشەوی یەکشەممە راگەیێندراوێکی کورتی لەبارەی ئەو رووداوەوە بڵاوکردەوە.
بەرگریی شارستانی زانیاری زیاتری ئاشکرا نەکردووە و تەنیا دەڵێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە "لە رەگەزی نێرە".
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، پاش گەیشتنی تیمەکانیان بۆ شوێنی رووداوەکە، توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئەمساڵ رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە پارێزگای هەولێر بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە؛ تەنیا لەو شەش مانگەی رابردوودا، ئاگر لە زیاتر لە 150 ماڵدا کەوتووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ