رووداو - هەولێر بە گوتەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی هەینی 22/05/2015 لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی شاری جوانڕۆی پارێزگای کرماشان، لە نێوان هێزی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان YRK باڵی سەربازی پژاک - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەڕ روویداوە. ئەگەرچی دەنگۆی کوژرانی چەند کەسێک لەو تێکهەڵچوونەدا هەیە، بەڵام تائێستا زانیاریی ورد سەبارەت بە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونە بڵاونەکراوەتەوە. سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شاری جوانڕۆ بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند" شەڕەکە کاژێر 11ی شەو بە کاتی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە". ئەوە دووەم پێکدادانە لەماوەی دوو رۆژدا، رۆژی پێنجشەممەش 21-5-2015 لە ناوچەی مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزێکی سەر بە پژاک و پاسەوانانی سنووری ئێران رووبەڕووی یەکدی بوونەوە. فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای سنە رایگەیاند، "لە ناوچەی مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان گرووپێکی چەکدار و هێزەکانی سنوورپارێزی ئێران شەڕ روویداوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێکی هێزەکانی ئێران و دوو کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپە کوژراون". بەڵام YRK رەتیکردەوە هیچ ئەندامێکیان کوژرابێت.
هەواڵە ناوخۆییەکان23-06-2026رەحمان غەریب: شێوازێک لە ئەدەبیاتی مامەڵەکردن لەگەڵ رۆژنامەنووسان هەیە کە دەبێ پەیڕەو بکرێ
تورکیا23-06-2026جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی رێگەی نوێی تورکیا: ناکۆکی لەبارەی گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە هەیە