رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەهای دینار کەمێک بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە کەمتر لە 150 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 25 هەزار دیناری بە 149 هەزار و 600 دینارە و بە پێنج هەزاری بە 149 هەزار و 800 دینارە.
حاجی سابیر دەڵێت، "دەنگۆی خێراکردنی پێدانی پارە لە بانکی ناوەندی بە شێوەی ئەلیکترۆنی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینارە".
بەهای تمەنی ئێرانی بەردەوامە لە دابەزین. ئەمڕۆ بە شێوەی حەواڵە 9 ملیۆن و 430 هەزار تمەن بەرامبەر 100 دۆلاری ئەمریکییە.
هەر ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 177 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هاوکات 100 دۆلار بەرامبەر سێ هەزار و 600 لیرەی تورکییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ