منداڵێک لە گەرمیان لە ئاودا خنکا

22-10-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لە گوندێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ئاودا خنکا.
 
عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "منداڵەکە خەڵکی گوندی باریکەیە لە ناحیەی قۆرەتوو. ئێوارەی ئەمڕۆ کەوتووەتە نێو ئاوی باڵەجۆی گوندەکەیانەوە و خنکاوە."
 
منداڵەکە ناوی محەممەد جەمال لەتیفە، تەرمەکەی دەرهێندراوە و رەوانەی دادپزیشکیی کەلار کراوە.
 
پۆلیسی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە