لەرۆژهەڵاتی کوردستان ورچێک لەسەر دزیکردن دەستگیردەکرێت

22-08-2015
ئومێد بەرین
نیشانەکردن ئیلام رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-

رووداو- رۆژهەڵاتی کوردستان

لە گوندی چەمسوری شاری دێهلۆڕان، سەر بە پاریزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، ورچێک لەسەر دزیکردن دەستگیردەکرێت.


بە گوتەی شایەتحاڵان لە گوندی چەمسور، ماوەیەک بووە کە هەستیان بەوەکردووە، هەموو شەو کەسێک دەچێتە ناو کادێن و رێژەیەکی بەرچاو تفاقیان لێدەدزێت، دووای چەند رۆژ لە دووبارە بوونەوەی ئەو حاڵەتە ،  هاونیشتیمانیان بڕیار دەدەن شەوێک پاسەوانی بدەن و دزەکە بدۆزنەوە .

دووای چەند کاژێر پاسەوانیدان ، هاونیشتیمانیان دەبینن کە دزەکە، مرۆڤ نەبووە ، بەڵکوو ورچێکە کە لە برسان سەر لەبەر کادێنی ئەوان دەنێت.

دووای بینینی ئەو حاڵەتە هاونیشتمانیان پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتی ژینگە پارێزی، پاریزگای ئیلام کردووە ، بە گوتەی ئەو بەرێوەبەرایەتییە، ئەو ورچە یەکێک لەو ئاژەڵە دەگمەنانەیە کە بەهۆیی ویشکەساڵییەوە ژیانیان لە مەترسیدایە .

بەڕیوەبەرایەتی ژینگە پارێزی ئیلام، پاش هەڵسەنگاندی ئەو زیانانەی بە ماڵی هاونیشتیمانیان کەتووە بڕیاریداوە کە هاونیشتمانیانی چەمسور قەرەبوو بکاتەوە، هەروەها بڕیارە رێوشوێنی پێویستیش بگرنە بەر بۆ ئەوەی ورچەکە لە برسان دزی لە ماڵی کەس نەکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە