رووداو - هەڵەبجە
مامۆستایەکی زانکۆی بەغدا بۆ چارەسەری دەروونی قوربانییانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجەیە و ماوەی مانگێک راهێنان بە بەشێک لەو قوربانییانە دەکات.
ئەو مامۆستایەی شانۆی زانکۆی بەغدا رۆژانە لە هەڵەبجە راهێنان بە چەند قوربانییەکی چەکی کیمیایی دەکات، کار لەسەر ئەوە دەکات بە چەند راهێنانێکی شانۆیی و جەستەیی ئەو قوربانیانە چارەسەر بکات.
د. جه‌بار خه‌مات، مامۆستاى شانۆ له زانكۆى به‌غدا ده‌ڵێت، چاره‌سه‌رێكى نوێی لەلايه بۆ بريندارانى چه‌كى كيميايى، کە نواندنى شانۆییە. دەشڵێت "چاره‌سه‌رێكى ده‌روونیيه ده‌گۆڕدرێت بۆ چاره‌سه‌رێكى بونيادى له‌ڕێگه‌ى جوڵه و ده‌نگ و په‌يوه‌ندىكردن به هاوڕێكه‌يه‌وه. ئێمه شانۆيه‌ك دروست ده‌كه‌ين بۆ به‌رده‌وامبوونى هيوا، خۆيان شانۆكه ده‌نوسن، خۆشيان ئه‌كته‌ره‌كانى ده‌بن و له كۆتايشدا پێشكه‌شى ده‌كه‌ن بۆ خه‌ڵك".
ئه‌م مامۆستایەی زانکۆ پێشووتر له شارى به‌غدا به نواندنى شانۆیى چاره‌سه‌رى چه‌ند ئالووده‌بوويه‌كى مادده هۆشبه‌ره‌كانی كردووه، ده‌يه‌وێت بۆ ماوه‌ى مانگێكيش له‌گه‌ڵ برينداره‌كانى كيميابارانى هه‌ڵه‌بجه بێت، دواتر ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، بڕوانامه‌ى داهێنانى جيهانى وه‌ربگرێت.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ