نێچیرڤان بارزانی: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەیە بۆ پەیوەندییە بەهێزەکان

22-04-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاماژەیە بۆ پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە، 22-4-2024) گەیشتە پایتەختی عێراق و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شارەکە لە لایەن محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەوە بە گوتنەوەی سروودی نیشتمانیی عێراق و تورکیا و نمایشی پاسەوانی شەرەف، پێشوازیی لێ کرا. 
 
بڕیارە کاژێر 19:30 رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگاتە هەرێمی کوردستان و لە ئاستێكی باڵادا پێشوازی لێ دەکرێت. 
 
سەرۆککۆماری تورکیا لە کاژێر 19:40 لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. 
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا دەڵێت: "سەردانە مێژووییەکەی سەرۆک ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر لە کاتێکی هەستیاری ناوچەکەدا دێت." 
 
نێچیرڤان بارزانی باس لەوە دەکات "سەردانەکە ئاماژەیە بۆ پەیوەندییە بەهێزە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا."
 
هەروەها دەڵێ "چاوم لەوەیە لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆک ئەردۆغان بکەم بۆ ئەوەی پرسە گەرمەکان، لە نێویاندا، ئاشتی، سەقامگیری و گەشەی ئابووری تاوتوێ بکەم." 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، 790 قوتابخانەکەی کردەوە.

سوودانی 790 قوتابخانەی کردەوە کە لە رێککەوتنێکدا لەگەڵ چین دروستکراون

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمەکەدا گوتی، دابەشکردن و دروستکردنی ئەو قوتابخانانە لەسەر بنەمای چڕیی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک، دوو دەوامی و سێ دەوامیی قوتابخانە، هەروەها بوونی قوتابخانەی خراپ بووە.