لە چەمچەماڵ ژنێک شۆفێری پاسە

22-04-2016
تەرزە عەبدوڵڵا
.....
.....
نیشانەکردن چەمچەماڵ
A+ A-

رووداو - چەمچەماڵ 

هەڵاڵە محەممەد ژنە شۆفێرێکی پاسە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، پێشتر شۆفێری تاکسی بووە. ئەو خانمە شوفێرە رۆژانە ژمارەیەك قوتابی بۆ زانکۆ و خوێندنگاکان دەبات، لەگەڵ ئەوەشدا وەک کابان کاری ماڵ و خێزانیش راییدەکات. 

بەبیری كەسدا نەهاتووە كە لە نێو قەزایەكدا ژنێك شۆفێری پاس بێت، بەڵام هەڵاڵە لە مێژە بیری لەم ئیشە كردووەتەوە، چونكە ئەو سەردەمانێكیش شۆفێری تەكسی بووە.

هەڵاڵە محەممەد دەڵێت "بەیانیان پێش كاژێر هەشت دەچمە شوێن قوتابییەكان، دواتریش دەبێت 10 خولەك پێش كاژێر نۆ دەبێت خونێدكارەكان زانكۆی چەرمۆ بگەیەنم".

نان هەمیشە لە قوڕگی شێردا نییە، بەڵام هەروا ئاسانیش بەدەست نایەت، هەڵاڵە دوای تەواوكردنی ئیشوكارەكانی ماڵەوە، خۆی لەنێو پیشە نوێییەكەیدا دەبینێتەو ، كە وەك گرەوێكی قورس وایە، ئەویش شۆفێری پاسە.

هەڵاڵە ئاماژە بەوە دەكات،"هەر كەسێك ئەگەر بیەوێت و ویستی هەبێت، دەتوانێت هەموو كارێك كە خۆی بیەوێت، بە سەركەوتوویی جێبەجێی بكات".

تاوەكو ساڵانێك لەمەوبەر، بۆ ژنی كورد لە باشووری كوردستان ئەوە كاری نەكردە بوو. ئێستا هەڵاڵە ئەو گرێ‌ دەروونیەی كردەوە و كۆسپێكی گەورەی لەسەر رێگای ئەو ژنانە لابردووە كە وەك ئەو حەز دەكەن بەجۆرێكی دیكە نان پەیدا بكەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە