رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئادار تەواوبووە و ئەم هەفتەیە مووچە دەنێردرێت.
رۆژی شەممە، 22ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئادار تەواو بووە و تەنیا واژۆی تەیف سامی ماوە."
چوار رۆژە لیستی مووچە لەلایەن شاندێکی وەزارەتی دارایی بۆ بەغدا بردراوە. ئەو سەرچاوەیە گوتی، "لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی سێ دەنێردێت و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، پێش جەژن هەموو فەرمانبەران مووچە وەردەگرن."
رۆژی 18-03-2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
12ـی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و رۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ