رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، 48 کاژێر پێش کۆبوونەوەکە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە دیاری دەکات.
رۆژی چوارشەممە 22-2-2023، سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 1ی ئادار پشووی یاسادانان کۆتایی دێت و کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان گوتی: بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمانی کوردستان 48 کاژێر پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە دیاری دەکەن و بۆ پەرلەمانتاران دەنێدرێت.
بەگوتەی سامان ئەحمەد، ئەم وەرزە کاری لە پێشینەی پەرلەمانی کوردستان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ