رووداو - تاران
لە تەلاری وەحدەی تاران کۆنسێرتێک بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو، کە لەلایەن هونەرمەند شارام نازری و گرووپی کامکاران سازکرابوو.
کۆنسێرتەکە دوو کاژێری خایاند و خەڵکێکی زۆر ئامادەی کۆنسێرەتەکە بوون.
شەوی یەکشەممە 12-11-2017 بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند. بەپێی سەنتەرەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، نێوەندی بوومەلەرزەكە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان (هەڵەبجە و كرماشان) بووە، گوڕەكەشی لە هەندێک ناوچە گەیشتووەتە 7.6 پلەی رێختەر. لە باشووری کوردستان هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و 321 کەسیش برینداربوون.
بەپێی دوایین ئامار کە رێکخراوی پزیشکی دادی ئێران رایگەیاندووە، لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش 437 کەس لەو رووداوە گیانیان لەدەستداوە.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن



.jpg&w=3840&q=75)