رووداو دیجیتاڵ
ماوەی 20 خولەکە کۆنسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات و داوا لە خەڵک دەکات لە پەنجەرە و شوێنە کراوەکان دووربکەونەوە.
کۆنسوڵخانەی نوێی ئەمریکا دەکەوێتە سەر رێگەی هەولێر - پیرمام. هاونیشتمانییانی ئەو ناوچەیە گوێبیستی ئەو دەنگە بوون و ڤیدیۆیان بۆ رووداو ناردووە.
ئەحمەد هوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هیچ شتێکی نائاسایی نییە و گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەپێی خشتەی راگەیێندراو ئەنجام دەدرێن."
بەشێک لە هاونیشتمانییان ڤیدیۆی زەنگی ئاگادارکردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکایان لە فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ رووداو ناردووە. هاونیشتمانییەک بەناوی هێرش سەبری دەڵێت، نزیکەی 30 خولەکە گوێبیستی ئەو دەنگە بووم و بەردەوامە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، زەنگی ئاگادارکردنەوەکە ماوەی 27 خولەکی خایاندووە و کۆتایی هاتووە. دەشڵێت "هیچ مەترسییەکی نەبووە و دۆخەکە ئارامە."
پەیامنێری رووداو: درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر بینراوە
بەهرۆز فەرەیدوون، پەیامنێری رووداو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر سەبارەت بە زەنگی ئاگادارکردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت "درۆنێک لە نزیک کۆنسوڵخانەی نوێی ئەمریکا بینراوە و هەر بۆیە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە."
پەیامنێری رووداو دەشڵێت، درۆنەکە نەکەوتووەتە خوارە و درۆنەکەش لە دوای کاژێر 11:00ی شەو بینراوە. بۆیە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا هێزە ئەمنییەکان و ئاسایشی لێ ئاگادارکردووەتەوە.
بەهرۆز فەرەیدوون ئاماژە بەوەش دەدات، هەر دوای بینینی درۆنەکە ئێستا دوو فڕۆکەی جەنگی بە ئاسمانی هەولێردا دەسوڕێنەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ