رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی رۆژی هەینی سوپای تورکیا لەڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە بەرامبەر گوندی بارۆخێ لە سنووری قەزای ئامێدی ئەنجامدا.
هاویل ئەسخەریە، هاونیشتمانییەکی گوندی شمایلای سنووری بەرواری باڵایە و بە رووداوی گوت، دوێنێ هەینی 20ـی ئایاری 2022، هێلیکۆپتەر بەسەر گوندەکانی سنووری بەرواری باڵادا فڕیون و بۆردوومانی گوندی بیگدادای ئەو سنوورەیان کردووە.
لەبارەی جێگربوونی سەربازانی تورکیا لە ناوچەکەدا، هاونیشتمانییەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە سەر لووتکەی گامنێرکێ فڕۆکەکانی تورکیا بە بەردەوامی لەوێ فڕیون، بەڵام بۆ جێگربوونی سەرباز لەو شوێنەدا بۆیان روون نەبووەتەوە.
بەگوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە بۆ رووداو نێردراوە، دەردەکەوێت کە فڕۆکەکانی تورکیا لە سەر لووتکەی گامنێرکێ دەفڕن و دواتر دەنیشنەوە، بەڵام "روون نییە کە سەربازانی تورکیا لەو شوێنەدا جێگیربوون یان نا."
ئەو ئۆپەراسیۆنە لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو گەریلاکانی پەکەکە لە هەمان ئەو شوێنەدا هێرشیانکردە سەر خاڵێکی سوپای تورکیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ