کوردستان
دوو کارمەندی سەرژمێری لەکاتی وەرگرتنی زانیارییەکان لە هاونیشتمانییەک، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سیستمی تۆماری سەرژمێری بۆ بژمێرەکان ئەمشەو تاوەکو بەیانی کارا دەبێت و داناخرێت.
کارزان رەزا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (چوارشەممە، 20-11-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمشەو سیستم بۆ بژمێرەکان تاوەکو بەیانی بە کراوەیی دەمێنێتەوە، هەر بژمێرێک بەگوێرەی توانای خۆی، تاوەکو بەیانی دەتوانێت زانیاری تۆمار بکات."
کارابوونی سیستمی تۆماری سەرژمێری تاوەکو بەیانی، بەو ئامانجەیە؛ زۆرترین کەس تۆمار بکرێن و دەرفەتی زیاتر لەبەردەستی بژمێرەکان و هاونیشتمانیاندا هەبێت.
بۆ ئەم قۆناخەی سەرژمێری، سیستمی تۆمارکردنی ئایپادی بژمێرەکان تاوەکو سبەی کاژێر 12:00ـی شەو کارا دەبن و دەتوانن زانیاری تۆمار بکەن. بەگوتەی کارزان رەزا، هیچ پلانێک نییە بۆ درێژکردنەوەی کاتی ئەم قۆناخەی سەرژمێری.
ئەمڕۆ، سەرژمێریی گشتیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە سبەی قۆناخی یەکەمی سەرژمێرییەکە، کە تۆمارکردنی زانیاریی خێزانە، کۆتایی بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ