ئانۆ جەوهەر: بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بە واتای چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسییەت دێت

20-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
روودو دیجیتاڵ

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە هاونیشتمانییان دەڵێت، "دەنگ بدەن بەو پارت و کەسانەی، کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەپارێزن."
 
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەم دوای دەنگدانی لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بە واتای چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و ئازادی لە هەرێمی کوردستان دێت. زۆر گرنگە بۆ هەر هاووڵاتییەکی کوردستان ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و دەنگ بدات."
 
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "لە کەمتر لە 5 خولەکدا و لە کەشێکی ئازادانەدا دەنگی خۆمان دا. ئەمە بەرهەمی خوێنی پێشمەرگە قارەمانەکانمانە. ئەمە ئەو بەڵێنە بوو کە سەرۆک بارزانی لە ساڵی 1991 بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی دا، کە دەبێت هەرێمی کوردستان لە شێوازێکی شۆڕشگێڕییەوە بڕوات بەرەو شێوازێکی دامەزراوەی دیموکراسی."
 
ئانۆ جەوهەر رووی دەمی دەکاتە هاونیشتمانییان و پێیان دەڵێت، "بڕۆن دەنگ بدەن بەو پارت و کەسانەی کە مافی هاووڵاتییانی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەپارێزن و بە قۆناخێکی پێشکەوتووتری دەگەیێنن."
 
1266 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی دەنگیان تێدا دەدرێت؛ لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجەش 27 بنکە.
 
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ملیۆنێک و 15 هەزار و 888 کەس کارتی بایۆمەتریان کردووە و مافی دەنگدانیان هەیە. بە لێدەرکردنی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، کۆی ئەوانەی دەمێننەوە و مافی بەشدارییان لەم دەنگدانەدا هەیە دەکاتە 925 هەزار دەنگدەر و 797 دەنگدەر.
 
لەم هەڵبژاردنەدا 14 پارت و هاوپەیمانی رکابەری لەسەر کورسییەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. کۆی بەربژێران بۆ ئەم هەڵبژاردنە 1191 بەربژێرە و پارتەکان رکابەری لەسەر 95 کورسی دەکەن لەگەڵ پێنج کورسی بۆ کۆتا. 
 
هەڵبژاردنەکە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە بەمشێوەیە:
 
هەولێر 34 کورسی
سلێمانی 38 کورسی
دهۆک 25 کورسی
هەڵەبجە سێ کورسی
 
لە کۆی ئەو 100 کورسییە، پێنج کورسی بۆ کۆتا لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دانراون.
 
هەروەها لە کۆی 1191 بەربژێر بۆ ئەو هەڵبژاردنە، 949 بەربژێریان سەر بە حیزبەکانن، 123 بەربژێری هاوپەیمانێتییەکانن لەگەڵ 119 بەربژێری سەربەخۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

جەمال کۆچەر: عێراق لەبەر مەترسیی هێرشی ئیسرائیل دەیەوێت هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بە لیژنەکەیانی راگەیاندوە، ترسیان هەیە ئیسرائیل بەندەری فاو بۆردوومان بکات، بۆیە دەیانەوێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.