رێژەی بەشداریی دەنگدان لە بەشێک لە ناوچەکان تاوەکو کاژێر 12:00

20-10-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێژەی دەنگدان لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو کاژێر 12:00 ئاشکرا دەکرێت و لە هەندێک شوێن رێژەکە نزمە و لە هەندێکیش مامناوەندە.
 
بازنەی هەولێر
 
لە بنکەی کەسنەزانی هەولێر، کە زۆرترین دەنگدەری هەیە، 4050 کەس لە 9 وێستگە دەنگ دەدەن؛ تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ 1388 دەنگدەر دەنگیان داوە.
 
هەروەها لە قوتابخانەی رێبەر لە خەبات لە سنووری هەولێر، لە کۆی 2884 دەنگدەر، 958 کەس تاوەکو ئێستا دەنگیان داوە، کە دەکاتە 33%ی بەشداربووان تاوەکو کاژێر 12:00.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتووە، رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە کۆیە تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ 25.16% بووە.
 
بازنەی دهۆک 
 
رێژەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو کاژێر 12:00 لە چوار ناحیەی سنووری قەزای شێخان لە ئاستێکی مامناوەند بووە و لە ناحیەی باعەدرێ گەیشتووەتە 41%.
 
سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێژەی دەنگدان لە ناحیەکانی کەلەکچی، ئەترووش، قەسرۆک و باعەدرێ تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ بەم شێوەیە بووە:
 
ناحیەی کەلەکچی: 35%
ناحيەى ئەترووش: 38%
ناحیەی قەسرۆك: 36%
ناحيەى باعەردێ: 41%
 
بازنەی سلێمانی
 
لە بنکەی سابڵاغ، لە کۆی 1124 دەنگدەر، تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ 450 کەس دەنگیان داوە.
 
لە بنکەی ئامادەیی حەمرین لە کەلار، کە لە سنووری بازنەی سلێمانییە، لە کۆی 2350 دەنگدەر تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ 661 کەس دەنگیان داوە، کە دەکاتە 28%ی کۆی دەنگدەرانی ئەو بنکەیە.
 
هەروەها لە بنکەی رزگاری، تاوەکو کاژێر 12:00 رێژەی دەنگدان 19% بووە، لە کۆی 2700 دەنگدەر 519 دەنگدەر دەنگیان داوە.
  
هەروەها رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ رێژەی دەنگدان لە چەمچەماڵ 33% بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە