رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی کۆیە - دووکان، پێنج هاونیشتمانی برینداربوون، هاتووچۆی کۆیەش دەڵێت، سەرجەمیان خەڵکی ناوچەکەن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
رۆژی هەینی 20ـی ئۆکتۆبەری 2023، سەنگەر سەعید، گوتەبێژی هاتووچۆی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە نزیک گوندی بۆگد بووە و پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا.
گوتەبێژی هاتووچۆی کۆیە ئاماژەی بەوەکرد، لە رووداوەکەدا پێنج کەس برینداربوون کە خەڵکی سنوورەکەن و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
بەگوێرەی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، زۆرترینیان پێکدادان بووە کە دوو هەزار و 909 رووداو بووە، لە ئەنجامی کۆی رووداوەکاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ