رووداو - دهۆک
لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لایەنە سیاسییەکان بەرنامەی خۆیان بۆ سەرجەم بوارەکانی ژیانی رۆژانە و توێژە جیاوازەکان دەخەنەڕوو، چین و توێژەکانیش لەکاتی بانگەشەدا داواکارییەکان ئاراستەی لایەنەکان دەکەن بۆ ئەوەی لە پەرلەماندا بە یاسا مافەکانیان دەستەبەربکرێن.
یاسای ژمارە 22 ساڵی 2011 تایبەتە بە دابینکردنی ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان. بەڵام کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەڵێن، ئەو خمەتگوزارییانەی هەیە ناتوانێت وەڵامدەری داواکارییەکانی ئەوان بێت.
خاوەن پێداویستی تایبەتەکان داواکارن لە پەرلەمانی کوردستان یاسای زیاتر بۆ ئەوان دەربکات و لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا پێداویستییەکانیان بۆ دابینبکرێت.



