هەپەگە ناسنامه‌ی دوو گەریلا ئاشكرا ده‌كات کە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

20-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامه‌ی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا ده‌كات كه‌ لە شه‌ڕ و پێكدادان له‌گەڵ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 20ـی حوزەیرانی 2024، ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی ئەو دوو گەریلایەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە رۆژی 14ـی حوزەیرانی 2024 لە ناوچەی ئاڤاشین لە پارێزگای دهۆک لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا گیانیان لەدەستداوە. 
 
ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەیە: سەلمان یالڤاچ ناسراو بە ئاکیڤ گابار، لەدایکبووی شرنەخی باکووری کوردستان و نورەدین محەممەد سینۆ ناسراو بە باگەر کوردستان، لەدایکبووی عامودێی رۆژئاوای کوردستان. 
 
17ـی حوزەیرانی 2024، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی دوو سەربازی دیکەی لە ئەنجامی هێرشێکیان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی مەتین لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
 
هەمان رۆژ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی سێ گەریلای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عادل عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق.

وەزیرى نەوتی عێراق: شەممە کۆبوونەوەکان بۆ هەناردەکرنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکەنەوە

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، شەممەی داهاتوو شاندێکى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکانی هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستاندنەکان بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت. دەشڵێت، "وەزیرى دارایی بە نووسراو بەڵێنى داوە پارەى کۆمپانیاکانى نەوت خەرج بکات".