رووداو - سلێمانی
هەرچەندە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و، وەک رێزگرتنێک بۆ گیانی شەهیدان حکومەت هیچ ئاهەنگێک بەبۆنەی نەورۆز ناگێڕێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە سلێمانی چەند چالاکییەک بەبۆنەی نەورۆز بەڕێوەدەچن کە یەکێکیان لە ماڵی پیرەمێردی شاعیرە.
جەمال ئەحمەد جەمیل، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند " بڕیارە رۆژی یەکشەممە 20 ی ئاداری 2016 ، لە شاری سلێمانی چەند چالاکییەک بە بۆنەی یادی جەژنی نەورۆز بەڕێوەبچن و ژمارەیەک نووسەر و رۆشنبیری سلێمانی وەک وەفایەک بۆ پیرەمێردی شاعیر، لەماڵەکەیدا لە شاری سلێمانی یادی نەورۆز دەکەنەوە و، چەند چالاکییەک ئەنجامدەدەن".
پەیامنێری رووداو هەروەها گوتی " بڕیارە ژمارەیەک هونەرمەند و پەیڕەوانی ئایینی زەردەشتی ئاگری نەورۆز لە گردی مامەیارە بکەنەوە و، ئێوارەی ئەمڕۆش لە شاخی گۆیژە و شەقامی سالم ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ