Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان20-02-2025

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کردنەوەی لقی بانکەکەیان لە سلێمانی رادەگەیێنێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێناس ساڵح

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رێناس ساڵح

رۆژی بڵاوکردنەوە

20-02-2025

بابەتی پەیوەندیدار

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رێکخراوی نووسەرانی بێ سنوور: رووداو پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی میدیایی پێشەنگ چەسپاندووە
کوردستان31-05-2026

رێکخراوی نووسەرانی بێ سنوور: رووداو پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی میدیایی پێشەنگ چەسپاندووە

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، سەردانی شاری سلێمانی بکات و بە فەرمی کردنەوەی لقی بانکی ناوەندیی لە سلێمانی رابگەیەنێت.
 
ئەمڕۆ ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی دەکرێتەوە. 
 
شاد فیکرەت، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی ئەمڕۆ 20-02-2025 میوانی بووڵتەنی ئابووریی تۆڕی میدیای رووداو بوو و رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا ناوەندی نێودەوڵەتیی دارایی و ئابووری لە عێراق دەکرێتەوە.
 
کردنەوەی ئەم ناوەندە رێخۆشکەر دەبێت بۆ کردنەوەی لقی بانکەکانی دیکە لە پارێزگاکەدا. بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ناوەندەکە دەڵێت، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە مەراسیمەکە کردنەوەی لقی بانکی ناوەندیی عێراق لە سلێمانی رادەگەیەنێت.
 
شاد فیکرەت گوتی، "بۆ کردنەوەی لقەکانیان بانکەکانی رەشید و رافیدەین لیژنەیان ناردووەتە سلێمانی و رێکارەکانی کردنەوەیان لە قۆناخی کۆتاییدایە، بەڵام ئەمڕۆ کردنەوەی لقەکانیان راناگەیێنن".
 
لە بارەی ئەو بانکانەی کە لقیان لە ناوەندی نێودەڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی دەکەنەوە شاد فیکرەت گوتی، چەندین بانکی نێوخۆی و جیهانی لە ناوەندەکە لقیان دەبێت، لەگەڵ چەندین کۆمپانیای پشکداری، کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو و لقی بازاڕی کاخەزە داراییەکانی عێراق".