موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر: لە سەنتەری شار تەنیا 8 موەلیدە بێدەنگ نەکراون

20-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند، بەردەوامن لە بێدەنگکردنی موەلیدەکان و هەڵمەتی پاکراگرتنی ژینگە، راشیگەیاند، ئێستا لە سنووری کارکردنی ئەوان تەنیا 8 موەلیدە بێدەنگ نەکراون.
 
رۆژی پێنجشەممە، 20ـی شوباتی 2025، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیکەی هەزار و 200 موەلیدە لە سەنتەری شاری هەولێر هەن. لە کۆی ئەو ژمارەیە تەنیا 8 دانەیان بێدەنگ نەکراون."
 
سەبارەت بە هۆکاری بێدەنگ نەکردنی ئەو 8 موەلیدەیە، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر گوتی: "هەڵکەوتەی شوێنەکانیان کێشەی بۆ دروستکردووین، لەسەر شۆستەکانن، یان زەوییەکانیان خاوەنی هەیە. شارەوانی هەوڵدەدات شوێنیان بۆ دابین بکات."
 
لە دەوروبەری هەولێر زیاتر لە  800 موەلیدە هەن. سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر گوتی: "ئەوانیشمان ئاگادارکردووتەوە لە سەرپێچیەکان و پێویستە ئەوانیش پابەندی رێنوێنییەکان بن."
 
12ی کانوونی دووەمی 2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار بڕیاری بۆ پاککردنەوەی هەوای شارەکان دەرکرد کە بریتی بوون لە:
 
یەکەم: هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و رێنماییەکان کاربکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
 
دووەم: رێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئۆتۆمبێل بەرهەمدێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە؛ هەروەها دەبێ سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت.
 
سێیەم: دەبێت خاوەنی موەلیدەکانی کارەبا پابەندی رێنماییەکانی حکومەت بن و فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت و هەر کەسێک سەرپێچی بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
 
چوارەم: رێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری بەکاردەهێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''