رووداو - هەولێر
ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قوماشی دهۆک لەنزیک سینەما نەورۆز کەوتووەتەوە و چوار تیمی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی پولیسی بەرگریی شارستانی دھۆک بە رووداوی راگەیاند، ئاگرەکە لە بازاڕی قوماش کە بە ئۆرزدی دهۆک ناسراوە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە چەند دووکانێک سووتاون.
بە گوتەی بێوار عەبدولعەزیز، تیمەکانی چوار بنکەی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و هێشتا کۆنترۆڵنەکراوە.
لە ساڵی 2013ـە ئاگر لە هەمان بازاڕ کەوتەوە کە دەکەوێتە سەنتەری شاری دهۆک. پەیامنێری رووداو رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بە دیاریکراوی نازانرێت چەند دووکان سووتاون، بەڵام گۆشەیەکی باڵەخانەکە کە سێ نهۆمە سووتاوە و هەموویان دووکانە سووتاوەکانیش دووکانی قوماشن.
سەبارەت بە زیانە گیانییەکان، ئەیوب نەسری، پەیامنێری رووداو لە دهۆک ئاماژەی بەوە کرد، ئاگرەکە کوژراو و برینداری لێنەکەوتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی شوێنەکە چۆڵە و شەوان کەسی لێنامێنێتەوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دیار نییە، شاهێدحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، ئاگرەکە لە دووکانێکەوە دەستیپێکردووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش بە زوویی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

پەیامنێری رووداو باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و خەمڵاندنی زیانەکانن.
پەیامنێری رووداو باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و خەمڵاندنی زیانەکانن.