تورکیا و پەکەکە ئاماری نوێی شەڕی نێوانیان بڵاودەکەنەوە

19-11-2024
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای تورکیا گیانلەدەستدانی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، دوو سەربازی تورکیایان کوشتووە.
 
رۆژی سێشەممە 19-11-2014 وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گیانلەدەستدانی سێ گەریلای پەکەکەی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
 
وەزارەتەکە دەڵێت، لە هەر دۆخێکدا بێت ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبن.
 
ناوەندی چاپ و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رۆژی 17-11-2024 بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 15-16ی تشرینی دووەم لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر سوپای تورکیا و دوو سەربازییان لێ کوشتوون.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانەی سوپای تورکیا و پەکەکە لە کاتێکدایە، سوپای تورکیا لە رۆژی 18ی نیسانی 2022 ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چنگ- قوفڵ"ی لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک.

فڕۆکەخانەی کەرکووک بۆ دانانی ئامێری پشکنینی زێڕ چاوەڕێی بەغدایە

هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک، ئەمڕۆ شەممە، (28-12-2024)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە فڕۆکەخانەی کەرکووک ئامادەکارییەکان بۆ پشکنینی زێڕ کراون و شوێنی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە.