رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ دووشەممە پشکنینی کۆرۆنا بۆ فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کراوە و دەرکەوتووە، تووشی کۆرۆنا بووە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پارێزگاری هەولێر تەندروستیی "باش و جێگیرە".
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 19-10-2020 د. فرسەت سۆفی بە مەبەستی "ئاگاداربوون لە کار و پێداویستیەکانییان"، سەردانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی سەندیکاکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکا کۆبووەوە.
هەر ئەمڕۆ فرسەت سۆفی لەگەڵ د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لەژێر ناونیشانی "هەناسەیەک لە ئاسمان" پرۆژەیەکی پاراستن و دابینکردنی شوێنی حەوانەی باڵندەکانی لە پارکی منارە کردەوە.
فرسەت سۆفی تووشی #کۆرۆنا بوو
— Rudaw (@Rudawkurdish) October 19, 2020
ئێوارەی ئەمڕۆ فرسەت سۆفی، پارێزگاری #هەولێر سەردانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانی کرد.
هەر ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر پرۆژەیەکی پاراستن و دابینکردنی شوێنی حەوانەی باڵندەکانی لە پارکی منارە کردەوە. pic.twitter.com/It3VWbb982
دەقی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر:
دووشەمە٢٠٢٠/١٠/١٩، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ بەرێز د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و بەرێزیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەلام سوپاس بۆخوا تەندروستی باش و جێگیرە.
بەرێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر
٢٠٢٠/١٠/١٩
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ