فڕۆکەی جەنگیی تورکیا ناوچەیەک بۆردوومان دەکات کە 30 کم لە سەنتەری دهۆک دوورە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیمەنێکی بۆردوومانەکە.
دیمەنێکی بۆردوومانەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فڕۆکەی جەنگیی تورکیا چیای گوندی مەجلمەختێی لە سنووری ناحیەی مانگێشک بۆردوومان کرد کە 30 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری دهۆکەوە دوورە.
 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ یەکەمجار ئەو ناوچەیە بۆردوومان کرا.
 
ئەیاد مەجلمەختی، دانیشتووی گوندی مانگێشک بە رووداوی گوت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چیای گوندەکەیان بۆردوومان کرا و ئاگر لە لە چیاکە کەوتەوە، بەڵام لەبەر سەختی ناوچەکە نەیانتوانیوە بیکوژێننەوە.
 
هەروەها باسی لەوە کرد، ئەوە یەکەمجارە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکەیان بۆردوومان بکات.
 
جگە لە زیانی مادی، روون نییە بۆردوومانەکە زیانی گیانی هەبووبێت.
 
ئەو ناوچەیەی بۆردوومان کراوە، ئاوەدان و قەرەباڵخە. ئەیاد گوتی کە بە دووری دەزانن گەریلای پەکەکە لەو ناوچانەی ئەوان هەبن، بەڵکو چەقی شەڕەکان 50 بۆ 70 کیلۆمەتر لەوانەوە دوور بووە.
 
رۆژی 18ـی نیسانی 2024، لیوا زەکی ئاکتورک، گوتەبێژی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند، زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قوفڵ لە هاوینی ئەم ساڵ کۆتاییان پێدێت، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکان بە رەهەندێکی جیاواز لە دژی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک.

پارێزگاری کەرکووک زمانی تورکمانی و سریانیی کردە فەرمی

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی ئابی 2024، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک، نوسراوێکی فەرمیی بۆ یەکە ئیدارییەکان و دیوانی پارێزگا ناردووە و ئاماژە بەوە دەکات، "رێنماییتان دەکەین بە بەکارهێنانی زمانی تورکمانی و سریانی لە پاڵ هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی لە سەرجەم ئەو نوسراوە فەرمییانەی لە فەرمانگە و دامەزراوەکانتاندا دەریدەکەن، ئەمەش لەپێناو جەخت کردنەوەیە لە برایەتی و پێکەوەژیان لە کەرکووکدا."