رووداو- هەولێر
تەقینەوەی تەنێکی نامۆ لە ئاسمانی ناوچەیەکی سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعشدایە و نزیکە لە سنووری تورکیا، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە.
ئەو تەنە نامۆیە لەکاتی کەوتنیدا دەردەکەوێت پێش ئەوەی بتەقێتەوە و هەروەها لەکاتی تەقینەوەیدا ئاسمانی ناوچەکە بەتەواوی رووناک دەکاتەوە ، کامێراکانی چاودێری شاری روهای باکووری کوردستان وێنەی ئەو تەنە نامۆیەیەیان گرتووە و بڵاوبوونەوەی بووەتە جێی مشتومڕ و سەرسووڕمانی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
گوتەبێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری تورکیا رایگەیاند : "تەقینەوەکە بە شتێکی ئاسایی ناژمێردرێت، بەڵام لەوانەیە نەیزەکێک بێت و لە ئاسمانەوە تەقیبێتەوە پێش ئەوەی بگاتە سەر زەوی .

.jpg&w=3840&q=75)
