موسڵمان و کریستیانەکان ئەم ساڵ لە یەک کاتدا بەڕۆژوو دەبن

19-03-2025
لیلیا میراوتسا
لیلیا میراوتسا
موسڵمان و کریستیانەکان رێز لە بەرۆژووبوونی یەکدی دەگرن.
موسڵمان و کریستیانەکان رێز لە بەرۆژووبوونی یەکدی دەگرن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مام پاترۆس، 75 ساڵی تەمەنی لە بازاڕی کۆیە بووراندووە، ئەو کریستیانە، مامەڵەو تەواوی کار و کاسبی لەگەڵ موسڵمانەکانە. زۆربەی کارەکانی لەلایەن سێ شاگردی موسڵمان بەڕێوەدەبرێن.
 
پاترۆس فرانسی، کریستیانی کۆیەیە و دەڵێت، "خودا وای دروستکردووم کە رێز لە هەموو مرۆڤێک و تەنانەت ئاژەڵیش بگرم. مەجبوورم رێز لە ئایینی ئیسلام بگرم، نەوەک تەنیا مەجبوورم بەڵکو واجبە لەسەرم."
 
مانگی رەمەزان لای ئەویش پیرۆزە، دەڵێ قەت لەرەمەزان داوایان لێناکەم چام بۆ بێنن.
 
پاترۆس فرانسی، لەبارەی خواردن و خواردنەوە باس لەوە دەکات، "ئێستا چا ناخۆمەوە، بەڵام هەندێک  جار پێم دەڵێن  ئەگەر بتەوێت چات بۆ دەهێنین. پاشان رەنگە بخۆمەوە ئەگەر نا منیش رێزیان لێ دەگرم، ئەوانیش وەک باوکی خۆیان سەیری من دەکەن." 
 
ئاکار هەر لەمنداڵییەوە لەگەڵ مام پاترۆسە، دەڵێ لەمانگی رەمەزان و کاتی بەڕۆژووبووندا کریستیان و موسڵمانەکان بێ جیاوازی رێز لە یەکدی دەگرن.   
 
ئاکار نەوزاد باسی شوێنی کارەکەی دەکات و دەڵێت، "شوێنی نوێژمان هەیە، ئەگەر بمانەوێت رێگەمان پێدراوە بچینە مزگەوت، نوێژ بکەین و بگەڕێینەوە. بۆ ئەو شتێکی  ئاساییە. لەکاتی کارکردندا وەکو خەڵکی دیکە بانگم ناکات، هەیە دەڵێت شاگرد وەرە ئەو کارەم بۆ  بکە. ئەو جیاوازی لەنێوانمان ناکات، هەر دەڵێت، ئاکار وەرە، کوڕم وەرە."
 
کەم نین ئەو شوێنانەی لە هەرێمی کوردستان، موسڵمان و کریستیانەکان پێکەوە تێیدا کاردەکەن. لە شوێنی کار، شوێنی پەرستش و تەواوی خواردن و خواردنەوەیان بۆ دابینکراوە.
 
محەممەد تەیب، کارمەندی کۆمپانیایە و باس لەوە دەکات، "رۆژووگرتنمان جیاوازە، هیچ شتێک ناخۆین، بە شێوەیەکی زۆر ئاسایی کە دادەنیشین رێز دەگرن لەو موسڵمانانەی بەڕۆژوون، لەبەردەمی ئەوان نان ناخۆن، یانی ئەوە نییە لەبەردەمیان خواردن بخۆن و جگەرە بکێشن."
 
ئۆرهایە گیوەرگیس، کارمەندی کۆمپانیایە و باس لەوە دەکات، "دەوامی موسڵمانان کەم کراوەتەوە، شوێن بۆ خواردن هەیە کە تەنیا لەوێ دەتوانیت خواردن بخۆیت، لە نووسینگە ناتوانیت نان بخۆیت، ئەوان بەرۆژوو دەبن نایەن، چونکە شوێنەکە چێشتخانەیە کەواتە ئەوان کە نان نەخۆن نایەنە چێشتخانە."
 
رۆژووگرتنی کریستیانەکان دوو رۆژ دوای رەمەزان دەستیپێکرد، کریستیانەکان تاوەکو 19ـی چوار بەڕۆژوو دەبن. رۆژووگرتنی کریستیان و موسڵمانان جیاوازە، کریستیانەکان تەنیا بەرهەمە ئاژەڵییەکان ناخۆن، بەڵام موسڵمانان خۆیان لە هەموو خواردن و خواردنەوەیەک بەدوور دەگرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ جەنگیز چاندار

جەنگیز چاندار لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: رۆڵی گرنگ دەکەوێتە ئەستۆی هەرێمی کوردستان

ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی پارتەکەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، ''ئەو [ئەردۆغان] گوتی دوای جەژن. ئەگەر هێشتا هەر لەسەر قسەکەی خۆی بێت، چاوەڕێ دەکرێت لە دوو هەفتەی سەرەتای نیسان بکرێت''.