یەکەی 70: کێشەی کورتهێنان چارەسەرکرا و ئەمڕۆ مووچە دابەش دەکرێت

19-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی یەکەی 70 دەڵێت، كێشەی کورتهێنانی مووچەی مانگی دوو چارەسەرکرا و ئەمڕۆ پێشمەرگەکان مووچە وەردەگرن و سبەیش خانەنشینانی یەکەی 70.
 
رۆژی چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025، ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی یەکەی 70 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە تەمویلی مووچەی مانگی دوو کە بۆ یەکەی 70 نێردراوە، نزیکەی 200 ملیۆن کورتهێنان هەبوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی چارەسەرکرا."
 
گوتەبێژی یەکەی 70 دەڵێت، دوای نیوەڕۆ یەکەی 70 و وەزارەتی دارایی کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی مووچەی مانگی دووی یەکەی 70 و چارەسەرکرا.
 
چەند رۆژێکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کراوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی پێشمەرگەکانی یەکەی 70 دابەش نەکرابوو. گوتەبێژی یەکەکە دەڵێت، "ئەمڕۆ پێشمەرگەکان مووچە وەردەگرن، سبەیش خانەنشینان."
 
12ـی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە، رۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی کرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''