ئەمڕۆ چەند کەس و لە کوێ مافی دەنگدانیان هەیە؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت؛ بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
 
دەنگدەرانی تایبەت جگە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، هاوکات لە حەوت پارێزگەی دیکەی عێراق دەنگ دەدەن.
 
کۆی گشتی ئەو بنکانەی دەنگدەرانی تایبەت دەتوانن دەنگی تێدا بدەن لە سەرتاسەری عێراق بریتییە لە 165 بنکە.
 
97 بنکەیان لە هەرێمی کوردستانن و بەم جۆرە دابەش بوون: هەولێر (89 هەزار و 791 دەنگدەر) لە 62 بنکە دەنگ دەدەن. سلێمانی و هەڵەبجە (78 هەزار و 661 دەنگدەر) لە 32 بنکە دەنگ دەدەن. دهۆک (40 هەزار و 956 دەنگدەر) لە 30 بنکە دەنگ دەدەن. 
 
68 بنکە دەکەونە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و دەنگدەران لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، سەلاحەدین، کەرکووک، دیالە، واست و ئەنبار دەنگ دەدەن.
 
کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەتوانن دەنگ بدەن بریتین لە دوو هەزار و 753 کەس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەستبەسەرداگرتنی مادەی هۆشبەر لە ئێران.

لە حەوت مانگدا لە ورمێ دەست بەسەر پێنج تۆن مادەی هۆشبەردا گیراوە

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە سەرەتای نەورۆزەوە دەست بەسەر پێنج تۆن مادەی هۆشبەردا گیراوە، گوتیشی: ''لە چوارچێوەی نەهێشتنی تاواندا دەستمان بەسەر زیاتر لە هەزار ملیار تمەن دارایی و کەلوپەلی قاچاخچییاندا گرتووە.''