فەهمی بورهان: لیژنەی مادەی 140 یەک سانتیمەتر لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی نزیکنەبووەتەوە

18-10-2023
ئەحمەد حەمید
نیشانەکردن بیمەی تەندروستی هەرێمی کوردستان ناوچە کوردستانییەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆكی دەستەی ناوچە کوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "نیەتێکی جدی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکان نییە." دەشڵێت، لیژنەی مادەی 140 'یەک سانتیمەتر' لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی نزیکنەبووەتەوە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 15-10-2023، بەشێک لە جووتیارانی مەخموور بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر سوپای عێراق گردبوونەوە و رێگەی سەرەکیی نێوان شارەکە و هەولێریان داخست، ئەوەش بەهۆی رێگریکردنی سوپاکە بۆ گواستنەوەی پێداویستییەکانی کشتوکاڵیی جووتیاران بۆ سەر زەوییەکانیان، هاوکات جووتیارانی کورد لە خانەقین داوادەکەن ئەو رێگرییانە لاببرێن کە رێگە نادەن بنەتۆو و پەینی کیمیایی ببەنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان.
 
فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە کوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی کرد گوتی، هەوڵ هەیە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی جووتیاران، بەڵام پرسیاری بنەڕەتی ئەوەیە ئەو گرفتانە بۆ دروستدەکرێن؟ نییەتێکی جیدی نییە بۆ چارەسەرکرنی گرفتی جووتیاران و ئەو کێشانە دروستکراون، لە کاتی دروێنە گرفتێک هەیە و لە کاتی چاندن گرفتێکی دیکە.
 
فەهمی بورهان گوتیشی، "ئەو عەقڵیەتەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕیوە هەمان ئەو عەقڵیەتەیە کە گرفت بۆ جووتیاران و هاونیشتمانیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات." 
 
چەند جارێکە سوپای عێراق دەگەرێتەوە بۆ سەربازگەی تۆپزاوا، رۆژی دووشەممە، 16-10-2023، جارێکی دیکە هێزەکان چوونە تۆپزاوا، بەتایبەتی هێزەکانی فیرقەی 11ـی سوپای عێراق، بەڵام رۆژی سێشەممە، 17ـی تشرینی یەکەم، تەواوی هێزەکە کشانەوە. 
 
لەو بارەیەوە فەهمی بورهان، دەڵێت، بابەتی کشانەوەی سوپا لە سەربازگەی تۆپزاوا کاتییە و بەردەوام سوپا دەچێتە ئەو ناوچانە و دەکشێتەوە، ئەو چارەسەرە کاتیەی ئێستا کراوە، جۆرێکە لە کات کوشتن و چارەسەری بنەڕەتی نییە، نابێت ئەو سەربازگەیە کە کوردی تێدا ئەنفال کراوە بکرێتەوە سەربازگە، سەربازگەی تۆپزاوا لەسەر زەوییەک دروستکراوە لە ساڵی 1975 زەوی دانیشتووانی رەسەنی ئەو ناوچەیە و بە تاپۆ بە ناویانەوەیە.
 
سەبارەت بە کارەکانی لێژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستووری عێراق، سەرۆكی دەستەی ناوچە کوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، گوتی، "لیژنەی مادەی 140 یەک سانتیمەتر لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی نزیکنەبوونەتەوە، هادی عامری کە سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 نووسراوێکی باشی دەرکردووە، بەڵام جێبەجێ ناکرێت، بۆ نموونە فەرمانگەی کشتووکاڵی کەرکووک پابەند نەبووە پێوەی و رەتیکردووەتەوە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە ئەجێندایەک لە پشت بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانەوەیە، ئەگەرنا بەڕێوەبەری فەرمانگەیە ناتوانێت نووسراوێکی لەو شێوەیە رەتبکاتەوە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاونیشتمانییەک موبەریدەیەک لەسەر شانییەتی؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رووپێوییەکی مەیدانی؛ بەکارهێنانی موبەریدە کێشەی کەمئاوی لە ئیدارەی سۆران دروستکردووە

کەمیی کاژێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی وای کردووە هاونیشتمانیان رووبکەنە بەکارهێنانی "موبەریدە" و، بەگوێرەی رووپێوییەکی مەیدانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئیدارەی سۆران، بەکارهێنانی ئەو ئامێرە هۆکارێکە بۆ ئەوەی کێشەی کەمئاوی لە ئیدارەکە دروست ببێت.