سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو: 24 پڕۆژە لە ناحیەی دارەتوو جێبەجێکراون

20 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەحمەد حەمید
قیرتاوکردنی شەقامێکی نێوخۆیی لە دارەتوو
قیرتاوکردنی شەقامێکی نێوخۆیی لە دارەتوو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو دەڵێت، بەشی زۆری گەڕەکەکانی ناحیەکە پێویستیان بە خزمەتگوزارییە. دەشڵێت: لە رۆژانی داهاتوودا چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ ناحیەکە دەخرێنە تەندەرەوە و دواتر جێبەجێ دەکرێن.
 
رەوەند قادر، سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو لە سنووری هەولێر لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە زانا کایانی پێشکێشی کرد، رایگەیاند، "ناحیەی دارەتوو پشکی شێری لە کەمیی خزمەتگوزاری بەرکەوتووە. کەمیی خزمەتگوزاری وایکرد هاووڵاتییان خواست و داواکارییەکانیان زیاتر بێت. ئێستا چوار پڕۆژەی سەرەکی لەنێو دارەتوو لە قۆناخی جێبەجێکردندان؛ پڕۆژەکان شەقامی 30 مەتری و دووسایدن و کارکردن تێیاندا بەردەوامە و لە نزیکترین کاتدا تەواو دەکرێن".
 
سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو گوتی: "ئەو پڕۆژانەی لە قۆناخی جێبەجێکردندان پڕۆژەی زۆر گرنگن بۆ دارەتوو. هاووڵاتییان دەتوانن بۆ ئەوەی بچنە نێو سەنتەری دارەتوو شەقامی پشتێنەیی بەکاربهێنن. شەقامێکی 30 مەتری بە دەوری ناحیەکەدا دروست دەکەین، هاوشێوەی هەولێر".
 
رەوەند قادر ئاماژە بەوەش دەکات، "لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا 24 پڕۆژە لە ناحیەی دارەتوو جێبەجێکراون. لەو پڕۆژانە 21 دانەیان تەواو بوون و کارکردن لە سێ پڕۆژەکەی دیکەیان بەردەوامە. گوژمەی ئەو پڕۆژانە زیاتر لە 10 ملیار دینار بووە و 29 هەزار و 350 کەس لەو پڕۆژانە سوودمەند بوون".
 
رەوەند قادر گوتی، "ئەو پڕۆژانەی لە پلانی 2023 پێشکێش کرابوون بۆ ناحیەی دارەتوو هیچیان جێبەجێنەکراون، ئەوەش بەهۆی گرفتی داراییەوە. بۆ ساڵی 2024 گوژمەی تایبەت بە شارەوانییەکان دیاریکراوە و ناحیەکەمان چوار ملیار و 317 ملیۆن دیناری بۆ دیاریکراوە. لە مانگی داهاتوودا تەندەرین دەکرێت کە بۆ دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ و شەقامی 30 مەترییە".
 
سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو باسی لە پێویستیی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکانی ناحیەکە کرد و رایگەیاند، "زۆرینەی گەڕەکەکان پێویستیان بە خزمەتگوزارییە و ئەگەر بە پارە دیاری بکەین، پێویستمان بە زیاتر لە 100 ملیار دینار هەیە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەکەکان".
 
سەبارەت بە مەترسیی لافاو لە وەرزی زستاندا رایگەیاند، "دوو ساڵە هیچ گرفتێک لەکاتی بارانبارین لە دارەتوو دروست نەبووە و هیچ هاووڵاتیەک زەرەرمەند نەبووە".
 
رەوەند قادر دەشڵێت، "شەقامێکی 30 مەتری لەنێوان گەڕەکی ژین و گەڕەکی برایەتی، هەروەها دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە دارەتووی نوێ تاوەکو ناوچەی پیشەسازی، دروستکردنی چەند شەقامێکی نێوخۆی لەنێو گەڕەکی ژین و دروستکردنی چەند شەقامێک لە دارەتووی کۆن لە رۆژانی داهاتوودا دەخرێنە تەندەرینەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کاتی بەخاکسپاردنی کۆڵبەرەکە

دوای کوژرانی کۆڵبەرێک هاونیشتمانیان بارەگایەکی پاسەوانی سنووریان لە هەورامان سووتاند

دوای ئەوەی شەوی رابردوو کۆڵبەرێک لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە لە دەڤەری هەورامان کوژرا، بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە وەکو کاردانەوە بارەگایەکی پاسەوانی سنووریان سووتاند. گوتەبێژەکەیان دەڵێت، ئەندامێکیان بریندارە