وەزیری بەرگریی فەرەنسا: پرسەکانی پەیوەندیدار بە ناوچەکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی تاوتوێ دەکەم

18-07-2023
ئاکار بەختیار @Akarbakhtyar
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی فەرەنسا دەڵێت، پرسەکانی پەیوەندیدار بە ناوچەکە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات. 
 
رۆژی سێشەممە، 18-7-2023، سیباستیان لوکۆغنیو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە تویتێکدا لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گوتی، "خۆشحاڵم لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی (سەرۆکوەزیرانی عێراق)، سابت محەممەد عەباسی (وەزیری بەرگریی عێراق) و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پرسەکانی پەیوەندیدار بە ناوچەکە و سەروەریی عێراق تاوتوێ دەکەم". 
 
ئەمڕۆ سێشەممە سیباستیان لوکۆغنیو لە بەغدا لەگەڵ سابت محەممەد عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی عێراق لە بواری ئاسایشەوە قسەیان کرد. 
 
وەزیری بەرگریی عێراق کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوشانە فەرەنسییەکەی بە بەرهەمدار ناوبرد و گوتیشی، "پێکەوە لەبارەی بوونی سەربازانی فەرەنسی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و رۆڵی گرنگیان لە شەڕی دژی تیرۆر قسەمان کرد". 
 
سبەی وەزیری بەرگریی فەرەنسا دەچێتە هەولێر و بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە. 
 
سیباستیان لیکۆرنیۆ و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکانی نێوان پاریس و هەولێر، دۆخی ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکەن. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی وان چەند قاچاخچییەکی دەستگیرکردووە. وێنەکە ئەرشیڤە و نوێ نییە.

لە وان 14 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەران دەستبەسەرکران

لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە ماوەی دوو هەفتەدا لە کۆی 14 کەس کە بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەرکران، شەش کەسیان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.