لە چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

18-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە رێگەی نێوان قەزاکە و ناحیەی تەکییە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا، یەکێکیان هەڵگری وڵاتینامەی سووریایە.
 
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بچووک لە رێگەی نێوان چەمچەماڵ و تەکیە، سەرەتا کەسێکی هەڵگری وڵاتینامەی سووریا کە تەمەنی 24 ساڵە، گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەش بریندار بوو، کە تەمەنی 26 ساڵ بوو."
 
بە گوتەی شەریف رەحیم، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە کە خەڵکی بازیانە، دوای کاژێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەویش گیانی لەدەستداوە.
 
رووداوەکە لەنزیک وێستگەی گازی چەمچەماڵ بووە، دوای رووداوەکە تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 گەیشتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکەیان گواستەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، دواتر هەردوو تەرمەکە دوای تەواوبوونی رێکارەکان گەیێندرانە هۆبەی دادپزیشکیی چەمچەماڵ، بۆئەوەی رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."