رووداو دیجیتاڵ
لە شاری سلێمانی بەرپرسی بەشی فرۆشتنی وزەی كارەبا لە كاتی دەوامی فەرمیدا دەستگیر دەكرێت و هۆكاری دەستگیركردنەكەی ئاشكرا نەكراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە رووداو لە بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی دەستیکەوتووە، "ئەمڕۆ یەكشەممە 18-06-2023 لەكاتی دەوامی فەرمیدا (ش. ع) بەرپرسی بەشی فرۆشتنی وزە لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای رۆژئاوای شاری سلێمانی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر كرا و هێشتا هۆكاری دەستگیركردنەكەی نەزانراوە."
بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی لەلایەن بەشێك لە كارمەندەكانیەوە مانگانە پارەی كارەبا لە هاوبەشەكانی كۆدەكاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ