ئاماری ئەنجوومەنی دادوەری: هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە

23 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 51 هەزار و 18 هاوسەرگیری و 12 هەزار و 387 جیابوونەوە تۆمارکراون، بەراورد بە ساڵی 2023 هەردوو پڕۆسەکە کەمیان کردووە. ئاماژە بەوەش کراوە، پار زیاتر لە 7000 کچی خوار 18 ساڵ لە هەولێر و دهۆک مارەبڕاون.
 
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئاداری 2025 ئامارەکەی بڵاوکردەوە، کە کۆی ئاماری جیابوونەوە و مارەبڕینە لە 01-01-2024 تاوەکو 31-12-2024.
 
هاوسەرگیری و جیابوونەوە
 
بەگوێرەی ئامارەکە، پار 51 هەزار و 18 مارەبڕین تۆمار کراون، زۆرترینی لە پارێزگای سلێمانی بووە، کە 18 هەزار و 522 مارەبڕینە؛ دواتر لە هەولێر 17 هەزار و 591 مارەبڕین، لە دهۆک 12 هەزار و 199 مارەبڕین و لە گەرمیانیش 2706 مارەبڕین تۆمار کراون.
 
لە ئامارەکەدا هاتووە، پار 12 هەزار و 384 جیابوونەوە تۆمار کراون و زۆرترین لە سلێمانی بووە، کە 5 هەزار و 745 جیابوونەوەیە؛ دواتر لە هەولێر 3879 جیابوونەوە تۆمار کراون، لە دهۆک 2033 جیابوونەوە و لە گەرمیانیش 728 جیابوونەوە تۆمار کراون.
 
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێنانی ژنی دووەمەوە رایگەیاندووە، 98 رێگەپێدانی فەرمی بە ژنی دووەم دراوە، کە لە هەولێر 45 مارەبڕین، لە سلێمانی 19 مارەبڕین، لە دهۆک 34 مارەبڕین بووە.
 
هاوسەرگیری کەمی کردووە
 
بەگوێرەی ئامارەکە، لە هەولێر پار بەراورد بە پێرار 48 مارەبڕین زیادی کردووە؛ هەروەها لە سلێمانی بەراورد بە هەمان کات 1905 مارەبڕین کەمی کردووە؛ لە دهۆک 300 مارەبڕین کەمی کردووە و لە گەرمیانیش 88 مارەبڕین زیادی کردووە.
 
رێژەی جیابوونەوە بەراورد بە ساڵی 2023:
 
هەولێر: 1979 جیابوونەوە کەمیکردووە.
سلێمانی: 307 جیابوونەوە زیادیکردووە.
دهۆک: 131 جیابوونەوە کەمیکردووە.
گەرمیان: 125 جیابوونەوە کەمیکردووە.
 
مارەبڕین و جیابوونەوە بەگوێرەی پارێزگاکان:
 
پارێزگای هەولێر:
 
بەگوێرەی ئامارەکە لە پارێزگای هەولێر مارەبڕین و جیابوونەوە بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
 
کۆی گشتیی مارەبڕین: 17591
کۆی گشتیی جیابوونەوە: 3878
 
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەوانەی لە هەولێر لە خوار 18 ساڵییەوە هاوسەرگیرییان کردووە، 4713 رەگەزی مێ و 2242 رەگەزی نێر بوون؛ ئەوانە لە تەمەنی 50 بۆ 58 ساڵی هاوسەرگیرییان کردووە 45 پیاو و 19 ئافرەت بوون، هەروەها 12 پیاو و سێ ئافرەت تەمەنیان لە 58 ساڵ زیاتر بووە و هاوسەرگیرییان کردووە.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، ئەوانەی جیابوونەتەوە و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوە بووە، 888 نێر و 1173 مێ بوون. هەروەها ئەوانەی لە تەمەنی 50 بۆ 58 ساڵی بوون و جیابوونەتەوە، 14 پیاو و 9 ژن بوون.
 
هۆکارەکانی جیابوونەوە لە هەولێر:
 
نەگونجان لەگەڵ یەکدی: 828 جیابوونەوە.
جیاوازی تەمەن: 424 جیابوونەوە.
نەزۆکی: 67 جیابوونەوە.
داوێنپیسی: 523 جیابوونەوە.
نەبوونی ماڵی جیا: 494 جیابوونەوە.
ژنهێنانی دووەم: 60 جیابوونەوە.
تەکنۆلۆژیا، مۆبایل و ئینتەرنێت: 316 جیابوونەوە.
هۆکاری کۆمەڵایەتی: 237 جیابوونەوە.
هۆکاری ئابووری: 217 جیابوونەوە.
ئالودەبوون بە هۆشبەر: 191 جیابوونەوە.
زیندانیکردن: 299 جیابوونەوە.
نێربازی: 1 جیابوونەوە.
هۆکاری دیکە: 191 جیابوونەوە.
تووشبوونی یەکێکیان بە نەخۆشی: 23 جیابوونەوە.
 
پارێزگای دهۆک:
 
بەگوێرەی ئامارەکە، لە پارێزگای دهۆک مارەبڕین و جیابوونەوە بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
 
کۆی گشتیی مارەبڕین: 12199
کۆی گشتیی جیابوونەوە: 2023
 
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەوانەی لە خوار 18 ساڵییەوە هاوسەرگیرییان کردووە، 2690 رەگەزی مێ و 919 رەگەزی نێر بوون. هەروەها ئەوانەی لە تەمەنی 53 بۆ 58 ساڵ هاوسەرگیرییان کردووە 49 پیاو و 9 ئافرەت بوون. هاوکات 30 پیاو و 1 ئافرەت تەمەنیان لە 58 ساڵ یاتر بووە و هاوسەرگیرییان کردووە.
 
هەر بەگوێرەی ئامارەکە، ئەوانەی جیابوونەتەوە و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوە بووە، 109 نێر و 237 مێ بوون. هەروەها ئەوانەی لە تەمەنی 53 بۆ 58 ساڵی بوون و جیابوونەتەوە، 31 پیاو و 27 ژن بوون.
 
هۆکارەکانی جیابوونەوە لە دهۆک:
 
نەگونجان لەگەڵ یەکتر: 1068 جیابوونەوە.
جیاوازی تەمەن: 68 جیابوونەوە.
نەزۆکی: 20 جیابوونەوە.
داوێنپیسی: 120 جیابوونەوە.
نەبوونی ماڵی جیا: 114 جیابوونەوە.
ژنهێنانی دووەم: 0 جیابوونەوە.
تەکنۆلۆژیا، مۆبایل و ئینتەرنێت: 129 جیابوونەوە.
تووشبوونی یەکێکیان بە نەخۆشی: 3 جیابوونەوە
هۆکاری کۆمەڵایەتی: 211 جیابوونەوە.
هۆکاری ئابووری: 105 جیابوونەوە.
هۆکاری ئاینی: 7 جیابوونەوە.
ئالودەبوون بە هۆشبەر: 0 جیابوونەوە.
زیندانیکردن: 3 جیابوونەوە.
هۆکاری دیکە: 135 جیابوونەوە.
 
پارێزگای سلێمانی
 
لە ئامارەکان بەبێ خستنەڕووی وردەکارییەکان هاوشێوەی هەولێر و دهۆک، لەبارەی سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانەوە ئامارەکان بەم شێوەیە راگەیێندراون:
 
لە سلێمانی 18 و 522 مارەبڕین و 1745 جیابوونەوە تۆمار کراون.
هەروەها لە گەرمیان 2706 مارەبڕین و 728 جیابوونەوە تۆمار کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە