رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن کۆبوونەوە. ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بانگهیشتی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، هەوڵدەدەن کۆنسوڵخانە لە هەولێر بکەنەوە.
رۆژی شەممە، 18-2-2023، لە دووەمین رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆی کۆبوونەوەکەی نێوانیان دەڵێت، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئازه‌ربايجان كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه ئاڵوگۆڕى زياترى بازرگانى و سه‌ردانى شاندى فه‌رمى و بازرگانيى نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت."
ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند کە كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌كات و هەر لەو کۆبوونەوەیەشدا بە فەرمی نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتكرد بۆ سه‌ردانى وڵاتەکەی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، "چه‌ندين پرسى په‌يوه‌ست به دۆخى ناوچه‌كه و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى تاوتوێ كران."
رۆژی هەینی، 17-02-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا.
لە پەراوێزی یەکەم رۆژی کۆنفراسەکەدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، ماتیوس مۆراوسكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پۆڵەندا، سیلیست واڵاندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا و محەممەد بن عەبدولڕەحمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.
کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە پەراوێزییدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی دیکەی دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ