پۆلیسی هەولێر لەسەر دوو تاوانی دزیکردن دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات

17-11-2022
گۆڤەند مستەفا
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەسەر دوو تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە هەردووکیان پێشینەی تاوانی دزیکردنیان هەبووە و یەکێک لە تۆمەتبارەکان، بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیس، پێش هەفتەیەک ئازاد کراوە کە هەر لەسەر تاوانی دزیکردن دەستگیرکرابوو.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17-11-2022، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤاندیدا دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لەسەر دوو تاوانی جیای دزیکردنی ئۆتۆمبێل راگەیاند کە هەردووکیان کوردن و خەڵکی شاری هەولێرن و پێشینەی تاوانی دزیکردنیان هەبووە. هەروەها ئەوەشی راگەیاند کە ئۆتۆمبێلە دزراوەکان رادەستی خاوەنەکانیان کراوەتەوە.
 
سەبارەت بە تاوانی یەکەم هۆگر عەزیز رایگەیاند: "تۆمەتبارێک بە ناوی (ک.ق.م) هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مازدا، هێزەکانمان توانیان لە ماوەی 24 کاژێر تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە ماوەی یەک هەفتەبوو ئازادکرابوو. واتە تۆمەتباری ناوبراو پێشینەی تاوانی هەبووە کە هەڵسابوو بە دزینی 3 ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (نیسان پیکاب، دوو مازدا) لە قەزای خەبات".
 
تاوانی دووەمیش بە گوتەی هۆگر عەزیز، تۆمەتبارەکە ناوی "(ز.س.م)ـە و هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری BMW، هێزەکانمان توانیان لە ماوەی کەمتر لە 12 کاژێر تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرن. تۆمەتباری ناوبراو بە هەمان شێوە پێشینەی تاوانی هەبووە لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە و ئۆتۆمبێلی براکەی".
 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماری تاوانەکانی دزیکردنی ئۆتۆمبێلی لە ماوەی ئەمساڵ ئاشکرا کرد و گوتی: "تاوەکو ئێستا 32 تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل ئەنجامدراوە، توانراوە 30 تاوانیان ئاشکرا بکرێن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا بگیرێت و رادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.