رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی دهۆک - باعەدرێ، سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەیوب نەسری، پەیامنێری رووداو لە دهۆک رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-11-2022، بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی دهۆک - باعەدرێ، سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا، لەنێو یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا لە ئۆتۆمبێلی بەرامبەریش کەسێک گیانی لەدەستدا.
لەبارەی ناسنامەی ژن و مێردەکە، پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوە کرد، پیاوەکە ناوی عوبێد عەبدوڵڵایە و لەدایکبووی ساڵی 1969یە، هاوژینەکەشی ناوی ئاسیا سەعیدە و لە دایکبووی ساڵی 1970یە. دانیشتووی کۆمەڵگەی ئازادین لە سەرسنگ. کەسی سێیەم کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دیکە گیانی لەدەستداوە، ناوی حوزنی سەبری-یە، لە دایکبووی ساڵی 1993یە و خەڵکی گوندی مسێرییە لە سنووری قەزای شێخان.
جگە لەو سێ کەسەی کە گیانیان لەدەستداوە، کچێکی عوبێد بەناوی سومەیە بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن چارەسەر وەردەگرێت.



