لە کەرکووک حەشدی شەعبی بە تانک دوو ئاسایش شەهید دەکات

18-10-2017
عوبه‌ید ره‌شاڤایی
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-

رووداو - کەرکووک

دوای ئەوەی حەشدی شەعبی چووە نێو شاری کەرکووک، چەکدارەکانی ئەو هێزە دوو ئاسایشی کوردی ئەو شارە دەستگیر دەکەن و لە بەردەم باڵەخانەی ئاسایشدا بە تانک بەسەریاندا دەڕۆن و شەهیدیان دەکەن.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دوای ئەوەی حەشدی شەعبی چووە نێو کەرکووک، دوو ئاسایشی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی باڵەخانەی ئاسایشدا بوون و بێئاگابوون لە دۆخەکە، دوای گەڕانەوەیان حەشدی شەعبی دەستگیریان دەکەن و بە لەبەردەم بارەگای ئاسایشدا بە تانک بەسەریان دەکەون و شەهیدیان دەکەن.

هاوکات دیاری حوسێن، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی بە چەند تۆپێک پەلاماری بارەگای ئەنجوومەنەکەیان داوە و دواتر بەشێک لە بارەگاکەیان سووتاندووە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی گوتی "بێجگە لەوەی بارەگای لیژنەی ناوچەی رەحیماوای پارتی سووتێنراوە و بنکەی ئاسایشی پارتی لە گەرەکی عەرەفە تەقێندراوەتەوە".

دیاری حوسێن راشیگەیاند، رەوشی ناو کەرکووک ئارام نییە و هەر گومانێکیان لە کەسێک هەبێ کە لایەنگری پارتی بێ، ئازاری دەدەن و ماڵیشی دەسووتێنن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە