رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-1-2018 بۆ یەکەمجار عومەر سەید عەلی وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی هەولێری کرد.
کارزان کەریم، هەڵسوڕاوی گۆڕان لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، سەردانەکەی رێکخەری گشتیی بە مەبەستی کۆبوونەوەیە لەگەڵ ئەندامان و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەکە لە هەولێر و سنوورەکە.
دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لە 19-5-2017، عومەر سەید عەلی لە رۆژی 25-7-2017 بە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا، لەو کاتەشەوە دوای حەوت مانگ یەکەمجارە سەردانی هەولێر دەکات.



