کوردستان
کارمەندێکی تیمەکانی سەرژمێریی لەکاتی پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو
رووداو دیجیتاڵ
"ئەو خێزانانەی لە پرۆسەی سەرژمێریدا تۆمارکراون، 3 جار سەردانیان دەکرێت." دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، دوای کاژێر 12:00ـی شەوی 21 ئەم مانگە، لە پرۆسەی سەرژمێریدا هیچ خێزانێک تۆمار ناکرێت.
ئەمڕۆ (شەممە 16ـی تشرینی دووەم) دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێ "دوای قۆناخی سەرژمێری له 2024-11-22، بۆ ماوهى چهندين رۆژ كارهكان بهردهوام دهبن؛ ديسان سهردانى خێزانهكان دهكرێتهوه بۆ تۆماركردنى زانيارييهكانى پرسيارنامهى سهرژمێرى و دواى سهردانیکردنی گشت خێزانهكان، كارى مهيدانیی سهرژمێرى كۆتايى دێت."
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان دەڵێت، "دوای کاژێر 12:00ـی شەوی 21ـی ئەم مانگە، لە پرۆسەی سەرژمێریدا هیچ خێزانێک تۆمار ناکرێت."
گوهدار محەممەد عەلی، سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "ئەو خێزانانەی ناویان لە پرۆسەی سەرژمێریدا تۆمارکراوە، سێ جار سەردانیان دەکرێت."
گوهدار عەلی هەروەها دەڵێت، "سبەی (یەکشەممە) قۆناخی یەکەمی سەرژمێری دەستپێدەکات کە 17 بۆ 19ی ئەم مانگەیە. قۆناخی دووەم لە 20 بۆ 21 مانگ دەبێت، هەر خێزانێک لە قۆناخی دووەمدا ناوی تۆمار نەکرابێت، دوای ئەوە ناتوانێت ناوەکەی تۆمار بکات."
گوهدار محەممەد ئاماژەی بەوەشکرد، "قۆناخی سێیەم و کۆتایی لەدوای 22ـی تشرینی دووەم دەستپێدەکات، تەنیا ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە ناویان لە پرۆسەی سەرژمێری تۆمارکراوە، ئەگەری هەیە 15-12-2024، قۆناخی سێیەم کۆتایی بێت."
ئەمڕۆ مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "سبەی نزیکەی 30 هەزار کارمەند لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی خێزان دەستپێدەکەن و هەر یەکێکیان سەردانی 100 بۆ 120 خێزان دەکات."
ژمارەلێدان و گەمارۆسازیی سەرژمێریی گشتیی لە عێراق لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دەستیپێکرد و تاوەکو 1ـی تشرینی دووەم بەردەوام بوو. لە هەرێمی کوردستانیش لە 01-10-2024ـەوە دەستیپێکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ