نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان دۆخی ناوچەکە و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێکرد

16-10-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە ئەنقەرە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە ئەنقەرەیە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماریی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: گفتوگۆمان لەبارەی چەند بابەتێک کرد، لەنێویاندا بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە ئەنقەرە.
 
دوای گەیشتنی بە ئەنقەرە، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئیبراهم کاڵن، بەرپرسی دەزگای میتیش بەشدار بوو.
 
ئەم سەردانە فەرمییەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنقەرە دوای شەش مانگ دێت لە سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و دواتریش بۆ هەولێر و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.
 
 
دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.
 
کارۆخ خۆشناو، بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەم سەردانە لەم کاتە هەستیارەدا بۆ ئەوەیە بتوانرێت لانیکەم هەرێمی کوردستان و عێراق بپارێزرێت لە پریشکی ئەو ئاگرەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەئارادایە. کاراکتەری دیپلۆماسیی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کارەکتەرێکی واقیعییە، کە بەشی زۆری سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گوێ لە را و سەرنج و پێشنیازەکانی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی دەگرن".
 
پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان هەیە؛ ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ پتەوکردن و بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە چەندین ساڵی رابردوودا دروستبووە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەیدا ئەوەشی نووسیوە، "خۆشحاڵ بووم جارێکی دیکە لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوومەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".