مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دا: پارتی تاکە ئومێدی خەڵکی کوردستانە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە یادی 16ی ئابدا پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایدەگەیەنێت، پارتی خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە سەروەری و فیداکاری و بەرگریکردنە لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان.
 
مەسرور بارزانی لە ساڵیادی 78ـەمینی دامەزراندنی پارتیدا دەشڵێت: "ئەمڕۆش بەهۆی سەرکردایەتیی دووربینانە و لێهاتووانەی جەنابی سەرۆک و دڵسۆزی و لەخۆبردوویی ئەندامان و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی، پارتیمان یەکێکە لە گەورەترین و بەهێزترین و کاریگەرترین حزبەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و رۆڵی گرنگ و کارای لە پاراستنی قەوارەی دەستووری و بەدەستهێنانی دەستکەوتە نیشتیمانییەکانی خەڵکی کوردستاندا هەیە." 
 
مەسرور بارزانی پارتی بە "تاکە ئومێدی خەڵکی کوردستان" ناودەبات کە "رێگە نەدات پیلانی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان سەر بگرێت و بەرگریکارێکی سەر سەخت دەبێت بۆ ئەوەی رێگە لە بەدەستەوەدانی خاک و مافەکانی خەڵکی کوردستان بگرێت." 
 
دەقی پەیامەكەی مەسرور بارزانی:
 
بە بۆنەی حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک و رێبەری نیشتیمانیمان جەنابی سەرۆک بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کوردستانییانی نیشتمانپەروەر دەکەم.
 
پارتی هەر لە رۆژی یەکەمی دامەزراندنییەوە لەسەر دەستی رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد بارزانیی نەمر، هەمیشە قوتابخانەی کوردایەتیی و نیشتمانپەروەریی و حزبی هەموو چین و توێژ و پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بووە.
 
پارتی خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە سەروەری و فیداکاری و بەرگریکردنە لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و ئەمڕۆش بەهۆی سەرکردایەتیی دووربینانە و لێهاتووانەی جەنابی سەرۆک و دڵسۆزی و لەخۆبردوویی ئەندامان و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی، پارتیمان یەکێکە لە گەورەترین و بەهێزترین و کاریگەرترین حزبەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵی گرنگ و کارای لە پاراستنی قەوارەی دەستووری و بەدەستهێنانی دەستکەوتە نیشتیمانییەکانی خەڵکی کوردستاندا هەیە.
 
پارتی تاکە ئومێدی خەڵکی کوردستانە کە رێگە نەدات پیلانی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان سەر بگرێت و بەرگریکارێکی سەر سەخت دەبێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەدەستەوەدانی خاک و مافەکانی خەڵکی کوردستان بگرێت.
 
چاوەڕوانین ئەندام و لایەنگرانی پارتی، بە هەموو گوڕ و تین و دڵسۆزیێکەوە، بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن بۆ ئەوەی وەک هەمیشە، پارتی هێزی یەکەم و پێشەنگی کوردستان بێت، چونکە سەرکەوتنی پارتی، سەرکەوتن و پێشکەوتن و ئاوەدانیی کوردستانە.
 
لە یادی شازدەی ئاب و ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا، سڵاو لە دامەزرێنەری پارتی، بارزانیی مستەفا و سەرکردەی هەمیشە لەیاد ئیدریس بارزانی و گشت شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان.
 
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
شازدەی ئابی 2024

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

پارتی لە 78 ساڵەی دامەزراندنیدا داوای یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی نیشتمانی دەکات

پەیامی حیزبەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 20ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەبچێت ئەوەیە کە "بە بایەخەوە" لێی دەڕوانن و هاوکارن بۆ "سەرخستن و ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی دیموکراسییانەی پاک و بێگەرد و بێ دەستتێوەردانی ھیچ لایەک"