لە بەردەڕەش گەنجێک بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا

16-06-2024
ناسر عەلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە یەکەم رۆژى جەژنى قورباندا، گەنجێکی دانیشتووی قەزای بەردەڕەش بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا. هاوڕێیەکی گەنجەکە دەڵێت، دەیویست بۆ کات بەسەربردن بچێتە سەر رووباری خازر، بەڵام تووشی ئەو رووداوە بووە.
 
رووداوەکە لەنزیک پردى مەندان لەسەر رووبارى خازر لە سنوورى ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزاى بەردەڕەش روویداوە، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی عەلی حەکیم، گیانی لەدەستداوە.
 
بارزان گۆران، هاوڕێی عەلی بە رووداوی گوت، "عەلی کاژێر 07:00ی بەیانی قژی چاککردووە و خۆی گۆڕیوە، ویستوویەتی پیاسەیەک بکات و بچێتە سەر رووباری خازر، بەڵام لەنزیک پردى مەندان ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە و هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە."
 
 
ئەو هاوڕێیەی عەلی گوتیشی، ئەو گەنجە هیچ کێشەیەکى نەبووە، تاقانەی خێزانەکەی بووە، لەکاتی رووداوەکەش بە تەنیا بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە