دایکی چوار منداڵی ونبووی هەڵەبجە: ئێستاش هەر چاوەڕوانیانم

17-03-2021
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
عائیشە ئەحمەد
عائیشە ئەحمەد
نیشانەکردن یادی کیمیابارانی هەڵەبجە
A+ A-
 
رووداو - هەڵەبجە

عائیشە لە ساڵی 1988 پێنج منداڵی لە کیمیابارانی هەڵەبجە لێ ونبوو، چاوەڕوانی خەریکە تەواو بەچۆکیدا دەهێنێت، لەگەڵ هەموو تەقەی دەرگاکەیاندا دڵخۆشیی ئەوە دایدەگرێت کە یەکێک لە منداڵەکانی بن گەڕابنەوە.
 
عایشە دڵنیایە یەکێک لە کوڕەکانی لەناو بازاڕ شەهید بووە، بەڵام هێشتا ئەڵوەدای دوو کوڕ و دوو کچی دیکەیەتی، وەک خۆى دەڵێت، تاران و تورانیان بۆ گەڕاوە، بەڵام بێ ئەنجام بووە.
 
عایشە ئەحمەد دەڵێت "چووینە تاران، وتیان سێ رۆژە ئەو منداڵانەى تۆ دەیڵێیت لە نەخۆشخانە دەرکراون، باوکیشیان دواى 15 ساڵ لە بەرکەوتنى سییەکانى لەسەر جێگە گیانی لەدەستدا و هیچیان بۆ نەکرد، ئێستاش هەر چاوەڕوانم لە تەلەڤیزیۆن کە دەڵێن منداڵێک دۆزراوەتەوە، سەیرەکەم بزانم ئەوانەى من نین".
 
تاوەکو ئێستا 76خێزانی هەڵەبجە لای کۆمەڵەی کیمیاباران ناوی 119 منداڵیان وەکو ونبوو نووسیوە. لە چەند ساڵی رابردوودا هەشت منداڵی ونبوو دۆزرانەوە و درانەوە بە هەڵەبجە، بەڵام هەر زوو چوار لەو خێزانانە داوایانکرد دووبارە پشکنینیان بۆ بکرێتەوە، یەک منداڵیش کە مەریەم بوو، ئەنجامى پشکنینەوەکەى بە یەکجارى لە خێزانەکەیی دوورخستەوە.
 
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکى کۆمەڵەى کیمیابارانى هەڵەبجە رایگەیاند، "بەپێى ئامارەکان، دەردەکەوێت لە ئێران منداڵى ونبووى هەڵەبجە هەن کە دۆزراونەتەوە و دراون بە خێزانى دیکە، ئێمە چەند رۆژى رابردوو پێنج کەسمان دۆزییەوە کە دەریدەخەن، منداڵى هەڵەبجەن، بەڵام لێکۆڵینەوەى وردى دەوێت".
 
لە هەرێمی کوردستان سەنتەرەکانی مایکرۆجین لە هەولێر و سلێمانی، پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ منداڵە ونبووەکان دەکەن، بەڵام لە رابردوودا نموونەی چەند منداڵیان وەرگرتبێت، دووبارە بۆ پێداچوونەوە ناردوویانەتە تاقیگەکانی تاران، بەیرووت و بەریتانیا کە ئەم تاقیگانە جگە لە دى ئێن ئەى، کار لەسەر جۆرى بۆماوە و رەفتارى نوێی منداڵە دۆزراوەکان دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەنگدەرێک لە هەولێر دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران دەدات. وێنە: رووداو

کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر: 10 هەزار هاووڵاتیمان لە هەرێمی کوردستان کارتی نشینگەیان هەیە

لە رێگەی چوار سندووقی جێگیر و چوار سندووقی گەڕۆک، لە 12 شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی خوولی چواردەیەمینی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوەچوو. دەنگدەران لەنێو چوار بەربژێر بۆ بوونە سەرۆکی ئێران، یەکێکیان گوڵبژێر کرد