ئەوقافی هەڵەبجە: گواستنەوەی مامۆستا ئایینییەکە لەسەر خواستی خۆی بوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
مامۆستایەکی ئایینی لە تەوێڵە لە سنووری هەورامان لە پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، بەهۆی دوو گەنجەوە کە "کێشە"یان بۆ دروستکردووە، دەستبەرداری گوتاربێژی لە مزگەوتی گەورەی تەوێڵە بووە. بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەڵەبجەش دەڵێت، مامۆستاکە لەسەر خواستی خۆی بۆ مزگەوتێکی دیکە گوێزراوەتەوە.
 
مەلا محەممەد کانیمارانی، گوتاربێژی پێشووی مزگەوتی گەورەی تەوێڵە ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوو گەنج کە لە مزگەوتەکە کار دەکەن (کارمەندی ئەوقافیش نین) کێشەیان لەگەڵم هەبوو و چەند جارێک داوایان لێ کردم بانگەشە بۆ لیستی یەکێتی بکەم، بەڵام رەتم کردەوە و ئاسایشی تەوێڵەم ئاگادار کردەوە. ئاسایش گوتیان ئەو گەنجانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمەوە نییە."
 
بە گوتەی ئەو مامۆستا ئایینییە، دوای ئەو گرفتە داوای لە بەڕێوەبەری ئەوقافی هەڵەبجە کردووە کە بیگوازنەوە بۆ مزگەوتێکی دیکە و ئەوانیش بۆ مزگەوتی گوندی لامەرکەزی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە گواستوویانەتەوە.
 
ئەو مامۆستا ئایینییە بە رادیۆی رووداوی گوت، "بەڕێوەبەری ئەوقافی هەڵەبجە پێی گوتم لە مزگەوتەکەی خۆت بمێنەوە و من هەردوو گەنجەکە دەهێنم و بەڵێننامەیان پێ پڕدەکەمەوە کە ئیدی کێشەت بۆ دروست نەکەن، بەڵام من خۆم داوام کرد بچمە شوێنێکی دیکە."
 
لەو بارەیەوە ئارام شێخ جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەڵەبجە بێ ئەوەی باس لە کێشەی مامۆستا ئایینییەکە بکات بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو مامۆستا ئایینییە داوای گواستنەوەی لە مزگەوتەکەی خۆیەوە بۆ مزگەوتێکی دیکە کرد و داواکەی پەسند کرا."
 
مەلا محەممەد کانیمارانی لە روونکردنەوەیەکیشدا گوتی، "بە هیچ جۆرێک لە گوتاردان لانەدراوم، بەڵکو بە ویستی خۆم و تەکلیف لە ئەوقافی هەڵەبجە گواستنەوەیان بۆ کردووم، ئەویش دوای گوێگرتن لە کێشەکەم."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل

لاهوور شێخ جەنگی: لە سلێمانی قاچاخچێتی بە دەرمان و ماددەی هۆشبەر و هێلکە و دوگەوە دەکرێت

لاهوور شێخ جەنگی رایگەیاند، "لە دوای 8ی تەممووزەوە، لە سلێمانی شاخ و بەرزاییەکان داگیر دەکرێن و دەفرۆشرێن، قاچاخچێتی بە دەرمان و ماددەی هۆشبەر و هێلکە و دوگەوە دەکرێت و پارەی دزراوی سلێمانی لە وڵاتانی دەرەوە دەستیبەسەردا دەگیرێت."