رووداو دیجیتاڵ
گوندی بانکی لە سنووری ناحیەی باتیفا تۆپبارانکرا و زیان بەر سێ خانوو و ئۆتۆمبێلێک کەوتووە.
رەمەزان بانکی، دانیشتوویێکی گوندی بانکێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا ناوەندی گوندەکەیان تۆپبارانکردووە".
لەبارەی زیانەکانیشەوە، ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەر سێ خانوو و ئۆتۆمبێلێک کەوتووە".
لەبارەی تۆپبارانکردنەکەوە رووداو پەیوەندیی بە فەرهاد مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا کرد، بەڵام بەردەست نەبوو.
لەم هەفتەیەدا ئەوە دووەمجارە ئەو گوندانە توپباراندەکرێن.
ماوەی پێنچ مانگە تورکیا لە ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکى فراوان کردووە، تاوەکو ئێستا چوار گوند چۆڵکراون و دوو هاوڵاتیی سڤیل کوژراون و سێ کەسى دیکەش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ