رووداو دیجیتاڵ
بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات و دەڵێت، "لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم و دڵخۆشم کە بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستان و عیراق دەبێتە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو."
ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی دهۆک لە یاری کۆتایی جامی کەنداو رووبەڕووی یانەی قادسییەی کوێتی بووەوە.
یانەی دهۆک بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەسەر قادسییەدا سەرکەوت و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامی کەنداو.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەبارەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک نووسی، "ئەم سەرکەوتنەی یانەی دهۆکی رەنگین، مایەی شانازیمانە و پیرۆزبایی گەرم لە هاندەران و یانەی دهۆک و کوردستانییانی خۆشەویست دەکەم."
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتیشی، سەرکەوتنی یانەی دهۆک هانیان دەدات پشتگیری زیاتر لە بواری وەرزش بکەن بۆ ئەوەی لەم بوارەدا یانەکانی کوردستان پێشەنگ بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ