منداڵێکی 7 ساڵان لە پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا

15-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی 7 ساڵان لەنێو پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا و تەرمەکەی دەرهێندرا.

رۆژی شەممە، 15ـی ئاداری 2025، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسەی خنکاوە کچێکی تەمەن 7 ساڵان بوو. رووداوەکە کاژێر 04:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە. 
 
ئەو منداڵە ناوی نەرمين سەعد مەحموودە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، "ماڵباتی ئەو کچە لەسەر پڕۆژەی ئاوی خەبات نیشتەجێن، نەعلی کچەکە کەوتبووە نێو ئاوەکە و ئەویش هەڵی داوە بیهێنێتەوە، بەڵام کەوتووەتە نێو ئاوەکە و خنکاوە."
 
شاخەوان سەعید دەڵێت، "عەسر کەوتبووە نێو ئاوەکە، پێش کاتی بانگی ئێوارە تيمی ژێرئاویی کەڵەك توانيیان تەرمەکەی بدۆزنەوە."
 
بە گوتەی شاخەوان سەعید، ئەو خێزانە کوردی شەبەکن و تەرمی منداڵەکەیان نێردراوە بۆ دادپزیشکی.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.